بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کالین کولار-کوتێلی دادوەری دادگای فیدراڵی ئەمریکا بە قبووڵ کردنی ڕاپۆرتی دادوەری چاوەدێری دۆسیەکە، حوکمی دا کە دەوڵەتی تورکیا لە هێرشی هاوئاهەنگی پاسەوانانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ سەر خۆپیشاندەران لە نزیکی شوێنی نیشتەجێ بوونی تورکیا لە واشنتۆن، بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی هەبووە. ئەو هێرشە لە 16ی مەی 2017 و چەند کاتژمێر دوای دیداری ئەردۆغان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ رووی دا.
بە گوێرەی دەنگی 37 لاپەڕەیی دادگای فیدراڵی کلۆمبیا، دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا لە ئۆکتۆبەری 2025 لە درێژەی بەرگری لە مافی خۆی کشایەوە و لە کردەوەدا لە ڕەوتی دادوەریەکە کشایەوە، دادگا سزای لە دژی ئەنقەرە دەرکرد. پێشتر هەوڵەکانی تورکیا بۆ پشت بەستن بە پارێزوانی دەسەڵات لە هەموو شوێنەکان، لەوانە لە دادگای ئیستینافی ناوچەی کلۆمبیا، ڕەت کرابووەوە.
چواردە سکاڵاکەری ئەو دۆسیە بە پێشکەش کردنی شایەتی فەرمی ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشە هیچ پێوەندیەکی بە پارێزوانی لە ئەردۆغانەوە نەبووە و بەس بە ئامانجی سزادان و ترساندنی دژبەران ئەنجام دراوە. دادگاکە تورکیای بە تاوانی هێرش، کوشتن و بڕین، زیندانی کردنی نایاسایی و دروست کردنی خەساری چڕی ڕۆحی ئیدانە کرد.
خاڵی جێگای سەرەنج لە دەنگی دادگاکە، ناسینەوەی ئەو ڕووداوە وەکوو تاوان لەسەر بنەمای ڕقی ئێتنیکی بوو.
کاردانەوەی ئەمریکا بە هێرشی پاسەوانەکانی ئەردۆغان بۆ سەر خۆپیشاندەرانی کورڕ
دادگایەکی فیدارڵی ئەمریکا، دەوڵەتی تورکیای بەهۆی هێرشی پاسەوانەکانی ئەردۆغان بۆ سەر خۆپیشاندەرە کوردەکان و دژبەرانی دەوڵەتی تورکیا لە واشنتۆن لە ساڵی 2017ی لە باری مافیەوە بەرپرسیار وەسف کرد و ڕایگەیاند ئەنقەرە بە پێشێل کردنی یاساکانی ئەمریکا تاوان بەهۆی ڕقی ئێتنیکی ئەنجام داوە.
News ID 58090
Your Comment